بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری سۆشیال میدیای خۆی لە وەڵامی تۆمەتە بێ بنەماکانی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نووسیویەتی: سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت کە حکوومەتەکەی "دەتوانێت پشتڕاستی بکاتەوە کە پێی وایە ئێران ڕۆڵی هەبووە لە ڕووداوەکەی بنکەی ئاسمانی فێرفۆردی هێزی ئاسمانی شاهانە."!
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو ڕاستییەی کە ئێوە کەسانێکتان ئازاد کرد کە بە وتەی ئێوە تیرۆریست بوون و لە خزمەت حکومەتەکانی دەرەوەدا بوون، هەموو شتێک دەڵێت.
عێراقچی ئاماژەی بەوەدا: تۆ لە شوێنی هەڵەدا بەدوای تاوانباردا دەگەڕێیت.
Your Comment